سەردێر

ئۆتۆمبێلێكی دزراو دۆزرایەوە

خەڵك-
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گرتووەو و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رادەستی خاوەنەكەی دەكەنەوە.

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە ئاگاداركرانەوە، كە لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە كۆمەڵگای بەحركە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مازدا)ی لێدزراوە دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئاكرێ، توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگیرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رووداوەكە كردووەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە ٤٤٦ لە یاسای سزادان، بڕیاردرا بە دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی ئۆتۆمبێلەكەی دزیوە.

بەشی نەهێشتنی تاوانی هەولێر ئەوشی وتووە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.