سەردێر

ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك بڕیاری لەسەر دابوو، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و 50% بۆ پلە باڵاكان دەستپێدەكات و بۆ ئەمڕۆش هەریەكە لە وەزارەتەكانی تەندروستی، دیوان و لیواكانی پێشمەرگە، یەكەكانی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن، ڕەگەزنامە، پۆلیسی نەوت و غاز، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچە وەردەگرن.