سەردێر

وێنە..بەشی یەكەمی شەقامی 150 مەتری دەكرێتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

بڕیارە ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ بەشێكی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر كە تەواوكراوە بكرێتەوە.

سیامەند كەریم وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر ۳ی دوای نیوەڕۆ بەشی یەكەمی شەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێر بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و بەشێك لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێتەوە.

دەشڵێت”پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری خێرای هەولێر، لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ و بەچاودێریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت، لەبەشی یەكەمی پڕۆژەكە 10 كیلۆمەتری تەواو بووە، كە دەكەوێتە نێوان ڕێگای بەحركە و پیرمام.