سەردێر

لە سنووری تانجەرۆ هاووڵاتییەك دەستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سنووری تانجەرۆ بە تۆمەتی زیادەڕۆیی كەسێكیان دەستگیركردووە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ دەرچوون بۆ سنووری گوندی (یەخی ماڵی) لە شارەدێی تانجەرۆ، لە ئەنجامدا توانیان هاووڵاتیەك بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی بڕین و تەختكردنی زەوی گشتی بوو ، هەروەها دەستگیرا بەسەر (١) حەفارە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان