لەگەڕەكێكی هەولێر لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕە تەقە ڕوویدا و كەسێك بریندار بووە، پۆلیسیش دەڵێت تەقەكەرەكە دەستگیركراوە.
ڕائد هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە: بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، پاش ئەوەی بەبوونی شەڕە تەقەیەك لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەكی (كوران) ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.
لەبارەی هۆكاری شەڕەتەقەكەش، ئەوەی خستووەتەڕوو: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس دەركەوت كە كێشەكە لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووە كەسێك بەناوی (ع.م.ح) پیشە كاسب، بە كلاشینكۆف تەقەی كردووە و كەسێكی بەناوی (س.ڕ.ع) بریندار كردووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، تەقەكەرەكە لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركراوە و ڕادەستی بنكەی پۆلیسی كوردستان كراوە بۆ لێكۆڵینەوە.
خەڵك – بەشی هەواڵ