خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بە لێبڕینی 21% دەستی پێكرد و وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە خەرج دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوووری حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە و بەپێ ئەو خشتەیە، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) سبەینێ پێنج شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلەباڵاكان دەكرێت.
بەپێی خشتەكە، سبەینێ مووچەی وەزارەتەكانی (تەندروستی، وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، شەهیدان) دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ مووچەی (هێزەكانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی) دابەش دەكرێت.