سەردێر

ڤایرۆسێك دەبێتە دیوەزمەی ئەپڵ

خەڵک – تەکنەلۆژیا

چۆلەکەی زیوی یان سیلڤەر سبارۆ، ئەو ڤایرۆسەیە کە بەکار‌هێنەرانی ئەپڵی توشی شۆک کردووە و لەنزیکەی 30 هەزار “ماک” دا لە 150 وڵاتی جیاوازد دزەی کردووەتە ناوئامێرەکان.

 

لە جیهانی تەکنەلۆژیادا وا باوە، کە ماکەکانی ئەپڵ زۆر پارێزراون، بەڵام ڤایرۆسێکی نادیار لەم دواییانەدا نیگەرانی بۆ بەکارهێنەرانی دروستکردووە.

 

توێژەر و پسپۆڕی ئاسایشی ئەلکترۆنی، رێد کۆنێرێ، دەڵێت؛ 29139 ماک لە زیاتر لە 150 وڵاتدا ئەو ڤایرۆسەیان پێگەیشتووە.

 

دەشڵێت؛ تا ئێستا ئاشکرانەبووە، ڤایرۆسەکە بەدوای چیدا دەگەڕێت و چی دەوێت، چونکە هیچ زیانێکی نەبووە .

 

ئەو ڤایرۆسە نوێیەی کە ماکەکان بە ئامانج دەگرێت بە چۆلەکەی زیوی ناسراوە.

 

ئەو پسپۆڕە ڕایگەیاند کە ڤایرۆسەکە لەوانەیە تووشی پرۆسێسەری هەردوو کۆمپانیای ئینتێل و ئەپڵ بێت، لەکاتێکدا ئەم کۆمپانیایانە دانیان بەوەدا ناوە کەئەم نەرمەواڵە زیانبەخشە ئەگەری هەڕەشەیەکی جدی لێ دەکرێت .

 

هاوکات ماکوۆرڵد، ئەکێک لە شارەزایانی بواری ئای تی، پەیوەست بەم بابەت نووسیویەتی: ” ئەم ڤایرۆسە هیچ ناکات لەو ئامێرانەی کە دزە دەکاتە ناویان و هیچ داتایەک نابات.

 

لە وەڵامی ئەم گرفتەی بۆ ئامێرەکانی “ماک” هاتۆتە پێش، ئەپڵ ڕایگەیاندووە؛ لاوازیەکانیان هۆکاری گەیشتنی ڤایرۆسەکە بووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان