سەردێر

توركیا سنوورەكانی هەرێم بۆردومان دەكات

خەڵك-

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە بناری چیای قەندیل لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردومان كران.

هەر بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە چیای دڕەبی لە سنووری شارەدێی وەرتی بۆردومانی بنەكانی پەكەكە دەكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆی 2 لەلایەن سوپای توركیاوە دژی بارەگاكانی پەكەكە لە چیای گارە ئەنجام درا و بە دەیان سەرباز و گەریلا كوژران و بریندار بوون.