سەردێر

ئەمریكا پێشنیاری گرێبەستی غازی كردووە

چاودێرێك: گرێبەستی غاز كێشەی عێراق و هەرێم چارەسەر دەكات

خەڵك-
تا ئێستا حكومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی كێشەكانی پەیوەست بە مووچەو بودجەی هەرێم نەگەشتونەتە ڕێككەوتن و چاودێرێكی سیاسیش پێی وایە گرێبەستی غاز كێشەكان چارەسەر دەكات.

ڕەشاد گەڵاڵی چاودێری سیاسی بە (خەڵك) ی راگەیاند،
ئەمریكا لە پشتی پەردەوە گوشار دەخاتە سەر حكومەتی هەرێم و عێراقیش بۆ ئەوەی بگەن بەڕێككەوتن و ئەمریكا پڕۆژەیەكی هەیە لەسەر غاز ی هەرێمی كوردستان وەك جێگرەوەیەك لە بری نەوت بۆ ئەو گرێبەستەی عێراق لەگەڵ هەرێم هەیەتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر گرێبەستی غاز لەنێوان عێراق و هەرێم بكرێت گرفتی بودجە نامێنێت.

لەبودجەی ساڵی 2021 ی عێراقدا دوو بڕگە كە پەیوەستە بە بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان ڕێگرە لەبەردەم هەردوولا بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن و تا ئێستا شاندی دانوستانكاری هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدای كردووە لەپێناو گەیشتن بەڕێككەوتن.