خەڵك-
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لەچوارچێوەی یەكڕیزی لایەنە كوردییەكان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا، هەنگاوی پێویستی ناوە.
وتیشی”ئەمڕۆ شاندێكی دیكەی پارتی لەچوارچێوەی سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكان سەردانی بەغدا دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیار بوو دوێنێ شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی ڕێكەوتنیان سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام بێ ئەوەی هیچ ڕوونكردنەوەیەكی ڕەسمی بدەن سەردانەكەیان بۆ كاتێكی نادیار دواخست.