سەردێر

كەتائیبی حزبوڵڵا: پەیوەندیمان بە هێرشە مووشەكییەكانی هەولێر و بەغداوە نییە

خەڵك-

وتەبێژی كەتائیبی حزبووڵڵا ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ جۆرێك پەیوەندیمان بە هێرشە مووشەكییەكانی هەولێر و بەغداوە نییە.

محەمەد مەحی وتەبێژی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندیییەكیان بەهێرشە مووشەكییەكانی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و ناوچەی سەوزی بەغداوە نییە.

وتیشی”ئەنجامدەران دەیانەوێت واشنتن پێگەی خۆی بەهێزبكات، بەرامبەر ئێران و هێزە چەكدارە عێراقییەكان بەئامانج بگرێت، بۆیە دەبێت دەرفەتمان پێبدرێت كە دەربچین و ڕزگارمان ببێت لەململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، ئەم هەنگاوەش دەبێتەهۆی چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق”.

ئاشكراشیكرد، بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە هەڵناگرین.