سەردێر

لە بارەی پیشەسازی پەلەوەرەوە چەند بریارێك دەركرا

خەڵك-
لەكۆبوونەوەی ئەنجوومە نی باڵای پیشەسازی پەلەوەر برشیار لە قەدەغەكردنی مریشكی هاوردە دراو چەن بڕیارێكی دیكەش دەركرا.

ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بەسەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبوە و لەكۆبونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیاریان دەركرد.

بڕیارەكان:

یەكەم: جەختكردنەوە لەسەر قەدەغەكردنی مریشكی هاوردە و بەستو بەهەمو شێوەیەك لەتەواوی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان دەكرێت.

دوەم: هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەكان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی خودی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

سێیەم: بڕیاردرا بە ڕاگرتن و قەدەغەكردنی پارچەكانی مریشكی هاوردەكراو، لەبڕی ئەمە خاوەنی سەربڕخانەكانی كوردستان راسپێردران كە ئامادەكاری بكەن بۆ پركردنەوەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە لەبەرچاو گرتنی خواستی براندە بیانیەكان.

چوارەم: بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆیی و بەرهەمی دەواجن و سەربڕخانەكانی هەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتودا هەڵمەتێكی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیكەر وباركۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێەبەجێ كردنەوە كەئەمە دەبێتە هۆكارێك بۆ پارێزگاری و ناساندنی بەرهەمی ناوەخۆیی بە كوالێتیەكی بەرز و نرخێكی گونجاو بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

پێنجەم: وەزیر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی راسپارد لە ناو وەزارەتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو بۆ چارەسەركردن و بەدواداچونی هەمو ئەو بابەتانەی كە پەیوەندی هەیە بەپیشەسازی پەلەوەرەوە، بەتایبەتی لە پرۆژەكانی مریشكی گۆشت و كارگەكانی ئالیك و سەربڕخانەكان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی و ڤێترنەری پارێزگاكان بۆ كاروبارەكان.

شەشەم: تاكیدكردنەوە لەگەڵ وەزارەتی كارەبا لەسەر نرخی كارەبا بۆ پرۆژە گرنگەكانی پەلەوەری و پرۆژەكانی كشتوكاڵی دوای پشتگیری كردنیان لەلایەن وەزارەت.

حەوتەم: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نوسراوێكی فەرمیدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكات كە لە پێناوی گرنگی دان و پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوەخۆ گشتاندن بكات وەزارەتانەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كار، بەرهەمی كێلگە پەلەوەریەكانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان بكڕنەوە.