سەردێر

دەروازەی باشماخ دادەخرێت

خەڵك-
دەروازەی باشماخ بەڕووی گەشتیاراندا بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێت بەڵام جموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت.

شاخەوان ئەبووبەكر بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ ڕایگەیاند، وڵاتی ئێران ڕایگەیاندووە لە ئەمڕۆوە دەروازەكە بەڕووی گەشتیاراندا بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخات.

وتیشی لەكاتژمێر 12 ی ئەمشەوەوە دەروازەكە دادەخرێت بەڕووی گەشتیاراندا بەڵام جموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت.