سەردێر

نزیكەی 2 ملیۆن و 500 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 112 ملیۆن و 654 هەزار و 202 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 112 ملیۆن و 654 هەزار و 202 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 496 هەزار و 749 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 88 ملیۆن و 249 هەزار و 798 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 897 هەزار و 718 كەس و 514 هەزار و 996 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.