خەڵك-
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ جۆ بایدن ڕێككەوتین كار بكەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكە.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی پەیوەندییەكانی واشنتن و بەغدا و شەڕی داعش دەكەن.
موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ سەرۆك جۆ بایدن، تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەشمان كرد.
وتیشی”ڕێككەوتین كار بكەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەكە و پێكەوە شەڕی داعش بكەین”.
ئاشكراشیكرد، جەختمان لە درێژەپێدانی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.