سەردێر

خەفاجی: ھیچ دیاردەیەكی چەكداریی لەناو شنگال بوونی نییە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە جێبەجێ نەكردنی ڕێككەوتنی شنگال دەكەن و جەختیش دەكاتەوە كە ڕێككەوتنەكە بەپێی ئەو پلانەی كە بۆی دانراوە، جێبەجێ دەكرێت.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕێككەوتنی شنگال ڕایگەیاند، ڕێككەوتنەكە بەپێی ئەو پلانەی كە بۆی دانراوە، جێبەجێ دەكرێت و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا، دۆسیەی ئەمنی لە شارۆچكەی شنگال بەڕێوەدەبات.

وتیشی: “ھیچ دیاردەیەكی چەكداریی لەناو شنگال بوونی نییە و ھاووڵاتییانی نێشتەجێی شارۆچكەكەھاوكارن لەگەڵ ھێزە ئەمنییەكان”.

لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشدا، لە ھەندێك لە میدیاكانەوە ھەوڵی سووكایەتیكردن بە ھێزە ئەمنییەكان و دەدرێت و وتی: “ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە جێبەجێ نەكردنی ڕێككەوتنی شنگال دەكەن”.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان