سەردێر

ئەوانەی دەیانەوێت وەك وانەبێژ دابمەزرێن ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاگاداری ئەوانە دەكاتەوە، كە دەیانەوێت وەك وانەبێژ دابمەزرێن بە پێویستی دەزانێت، “فۆرم لەو شوێنانە وەربگرن، كە داوای وانەبێژی دەكەن، نەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە ” ئەو كەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی، كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە “.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەهیچ شێوەیەك فۆرم لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت و وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت “.