سەردێر

سەركردەیەكی داعش لە فەللوجە دەستگیركرا

خەڵك-
دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگری لە شاری فەللوجەی پارێزگەی ئەنبار ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”هێزێكی تایبەتی فەوجی یەكی لیوای دوو، ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێشخەریی لە گەڕەكی شوهەدا لە فەللوجە ئەنجامدا و بووە مایەی دەستگیركردنی (س.ص.ع) كە پۆستێكی سەركردایەتی لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا هەبوو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكە لەڕێی كۆكردنەوەی زانیاریی وردبوو لەلایەن هەواڵگری لیوای دوو بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری دەستەی حەشدی شەعبی”.