سەردێر

ژمارەیەكی تری پێوانەیی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4181 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 2592 كەسیش چاكبوونەتەوە، 16 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 376 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4181 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو بە بەرزترین ئاستی تووشبوون دادەنرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و بەسرە و زیقار بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1369 و لە نەجەف 668 و لە زیقار 319 لە بەسرە 627 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 23 هەولێر 71، و دهۆك 42 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 2592 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بەسرە بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 16 كەس بەهۆی پەتاكە.