سەردێر

كۆرۆنای گۆڕاو تۆمار نەكراوە

خەڵك-
دوای ئەوەی دەنگۆی هەبوونی چەند حاڵەتێكی گوماناوی لە پارێزگای سلێمانی بڵاو كرایەوە بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاری تەندروستی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە حاڵەتی لەو جۆرە تۆمار كرابێت.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری تەندروستی سلێمانی بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند: هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی بوونی نییە.

هاوكات لەشارەدێی بەردەڕەشیش دەنگۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای گۆڕاو بڵاوكرایەوە وتەندروستی شارەدێكە بڵاویكردەوە، ئێمە لە تەندروستی بەردەڕەش ڕایدەگەینین بەڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی بۆ نیە تەنها دوو حاڵەتی كۆرونا كۆڤید۱۹ تۆماركراوە .