سەردێر

بەستنی دوو دەمامك دەبێتە مەرج

خەڵك-

هاوڵاتیانی وڵاتی چیك دەبێت لە بری دەمامكێك دوو دەمامك ببەستن.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، یان بلاتنی وەزیری تەندروستی كۆماری چیك ئاشكرایكرد، بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو چەند هەوڵێكمان داوە بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە و پێویستە هاووڵاتیان ئەنجامی بدەن، بەتایبەت لە فرۆشگا و نەخۆشخانە و هۆكارەكانی گواستنەوەی گشتی.
وتیشی”لە زۆر شوێنی قەرەباڵغ پێویستە هاووڵاتیان دوو دەمامك ببەستن و لە كاتژمێر 9ی شەو تاكو 5ی بەرەبەیانیش هەموو جۆرە هاتوچۆیەك قەدەغە دەكرێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە زۆربەی وڵاتان تۆمار كراوە و بەشێوەیەكی خێراش بڵاودەبێتەوە و كاریگەری زۆریشی لەسەر منداڵان هەیە.