سەردێر

بایدن، هیچ خواستێكی بۆ دامەزراندنی كیانێكی سەربەخۆی كوردی پیشان نەداوە

خەڵك-

گۆڤارێكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، ئێستا هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر دۆزی كورد ئاشكرا نیە.

گۆڤاری “American Thinker” ئەمریكی بڵاویكردەوە، دەستنیشانكردنی مەكگۆرك بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا جێی ڕەزامەندیی كورد و نیگەرانیی توركیا بووە.

گۆڤارەكە ئاشكراشیدەكات، سوریا لەلایەن ئیدارەی بایدن لە ئاستی یەكەمدا نییە و تاكو ئێستاش هیچ خواستێكی پیشان نەداوە بۆ پشتگیریكردنی كوردانی سوریا بۆ دامەزراندنی كیانێكی سەربەخۆی كوردی، یەكێك لە هۆكارەكانیش ئەوەیە كە كوردی عێراق و سوریا لەنێو خۆیاندا یەك نین.

گۆڤارەكە ڕوونیشیدەكاتەوە، بەردەوام بە ئەمریكییەكان دەوترێت كە كوردەكان كۆدەنگن، بەڵام ئەگەر سەرنجێكی سوریا و عێراق بدرێت دەبینرێت كە ئەوان چەندین ڕێكخراو و گرووپ و لایەنی جیاجیایان دامەزراندووە و بەهیچ شێوەیەك كۆدەنگییان تێدا نیە.

جەختیش لەوە دەكاتەوە، حكومەتی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی بایدەن لە ئێستادا سیاسەتێكی شەفاف و تۆكمەی بەرامبەر مەسەلەی كورد نەگرتووەتەبەر و لە دوودڵیدایە.