سەردێر

لێخۆشبوونى 10%ی كرێی كارەبا كۆتایی پێدێت

خەڵك-

لێپرسراوی فرۆشتنی وزەی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە ڕۆژی 28/2/2021 لێخۆشبوون لە (10%) كۆتایی دێت و لە ڕۆژی دووشەممە 1/3/2021 ڕێژەی لێخۆشبوون دەبێت بە(5%) .

عەبدولقادر فەرەج لێپرسراوی فرۆشتنی وزەی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرواری 28/2/2021 لێخۆشبوون (10%) كۆتایی دێت و لە 1/3/2021 لێخۆشبوونەكە كەم دەبێتەوە بۆ 5%.

وتیشی”داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بۆ مامەڵەی پاكتاو سەردانمان نەكەن، چونكە بەهۆی گۆڕانكاری لە نرخی كارەبا تەنیا مامەڵەی تاپۆكردن رایی دەكەین”.