سەردێر

مەسرور بارزانی: نێردە دیبلۆماسییەكان دووچاری مەترسی دەبنەوە لە عێراق

خەڵك-

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئیدانەی هێرشەكەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەكات.

مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی شەوی ڕابردووی بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نێردە دیبلۆماسییەكان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق، ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن.

دەشڵێت”داوا لە حكومەتی فیدڕاڵ دەكەم ڕێكاری كردەیی بۆ دابینكردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر، دەبێت ئەو هێرشانە ڕابگیرێن”.

شەوی ڕابردوو دوو مووشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران و بەهۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێك سووتان و زیانی ماددی بە ناوچەكە گەیەندرا.