سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن دابەزین

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 23-2-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار 900 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 416 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.