سەردێر

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

خەڵك-بەشی هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوو تۆمەتباری ئێرانیان دەستگیر كردووە كە بڕێك پارەی ساختەیان پێبووەو ویستویانە لە ناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغی بكەنەوە.

ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ زانیارییان پێگەیشتووە لەسەر دوو تۆمەتبار كە پارەی‌ ساختەیان پێیەو دەیانەوێت لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ ساغی‌ بكەنەوە ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە و توانیان لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانیدا دوو تۆمەتباری‌ بەناسنامە ئێرانی‌ دەستگیربكەن كە زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری‌ پەنجا هەزاری ساختەیان پێبووە لەگەڵ چەكێكی‌ بانكی‌ 10 ملیۆن تمەنی‌.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( س، س) لەدایكبووی‌ 1994 و ( ب، م) لەدایكبووی‌ 1990 بەبڕیاری‌ دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

May be an image of one or more people, people standing, map and indoor