خەڵك-
ئاژانسی ناسا بۆ یەكەمجار ڤیدیۆ و دەنگی تۆماركراوی سەر ڕووی مەریخی بڵاوكردەوە.
تۆڕێ سپوتنیك بڵاویكردەوە، بە ناردنی ئامێری پێرسێڤێرانس ڕۆڤەر، ناسا دەیەوێت لێكۆڵینەوە لەوە بكات، ئایا پێشتر مەریخ ژیانی تێدابووە و شێوازی ژیان تێیدا چۆن بووە.
پسپۆڕان ئاشكرایدەكەن، ئەم ئامێرە پێشكەوتووترین و گەورەترین مانگی دەستكردە كە تا ئێستا “ناسا” ڕەوانەی مەریخی كردبێت كە بتوانێت ئەوە یەكلایی بكاتەوە كە مرڤ لەسەر ئەو ئەستێرەیە ژیاوە یاخود نا.
Your front-row seat to my Mars landing is here. Watch how we did it.#CountdownToMars pic.twitter.com/Avv13dSVmQ
— NASA's Perseverance Mars Rover (@NASAPersevere) February 22, 2021