خەڵك-بەشی هەواڵ
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 112 ملیۆن و 263 هەزار و 225 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 112 ملیۆن و 263 هەزار و 225 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 485 هەزار و 386 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.
هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 87 ملیۆن و 798 هەزار و 712 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 826 هەزار و 307 كەس و 512 هەزار و 590 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.