سەردێر

بەوێنە، ناوچەی سەوز ڕووبەڕووی هێرشی مووشەكی بۆوە

خەڵك-
ناوچەی سەوزی نێوجەرگەی بەغدای پایتەخت، بە چوار مووشەك كرایە ئامانج.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”چوار مووشەك لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی نێوجەرگەی بەغدای پایتەەخت كەوتنەخوارەوە، یەكێك لە مووشەكەكان لە نزیك بارەگای ئاسایشی نیشتمانی و مووشەكی دووەم لە نزیك كۆشكی سجود كەوتنە خوارەوە كە زیانێكی زۆری بە ئۆتۆمبێلە مەدەنییەكان گەیاند، دوو مووشەكەكەی تر زانیارییان لەبارەوە نەزانراوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”دوو مووشەكیان لە ناوچەی بەیاعەوە هەڵدراون و دوانەكەی تر لە گەڕەكەكانی جامیعە و عەدل لە نزیك هێڵی شەمەندۆفێرەوە هەڵدرابوون”.