سەردێر

تەندروستی زەنگی مەترسی لێدەدات: كۆرۆنا نوێیەكە بڵاوبۆوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە نیوەی تووشبووە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، لە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنان.

ڕوبا فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی پزیشكی ڕۆژنامەوانی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”تائێستا ڕەوشەكە سەقامگیر نییە لەڕووی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكی كۆرۆنا كە ڕۆڵی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبوون و مرندا هەیە”، هۆشداریشیدا لە زیادبوونی ژمارەی تووشبوان لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو، گەر هاووڵاتیان ڕێكارە تەندروستییەكان بەمشێوەیەی ئیستا پشتگوێ‌ بخەن.

بە وتەی ڕوبا فەلاح حەسەن”گەر هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێكارە تەندروستییەكان و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، دەكرێت ژمارەی تووشبوان زۆر كەمببێتەوە و زنجیرەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە بشكێنین كە بۆتە زەنگێكی مەترسیدار و هەڕەشەی لەسەر هەموان دروستكردووە”.