سەردێر

هەولێر، خوێندكارێك بە چەقۆ مامۆستایەكی خۆی بریندار كرد

 

خەڵك-

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، برینداربوونی مامۆستایەك بە چەقۆ لەلایەن خوێندكارێكی خۆیەوە لە هەولێر ڕٍادەگەیەنێت.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئیدارەی ئامادەیی زۆزك لە هەولێر، پرۆسەیەكی پشكنینی بۆ خوێندكاران ئەنجامداوە و لە پۆكس خەنجەرێكی بە یەكێك خوێندكاران گرتووە، بۆیە ئیدارەكە دەستی بەسەر چەقۆكەدا گرتووە و خوێندكارەكەی ئاگاداركردووە بۆ سبەینێ‌ كەسوكارەكەی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت”.

بە وتەی گەرمیانی”خوێندكارەكە چاوەڕوانی تەواوبوونی دەوامی فەرمی و هاتنەدەرەوەی یریدەدەر بەڕێوەبەری خوێندنگەكەی كردووە كە چەقۆكەی پێگرتووە، بۆیە بە چەقۆیەكی تر پەلاماری داوە و برینداری كردووە و لە ئەنجامدا مامۆستاكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە”.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان دەڵێت، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لەئێستادا لەگەڵ لایەنە پەیوەنیدارەكان بەردەوامە لە بەدواداچوونی بۆ پرسەكە.