سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 3864 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2236 كەسیش چاكبوونەتەوە و 23 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 229 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3864 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 75 سلێمانی 33 و هەولێر 95 حاڵەت و دهۆك 22 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 223 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 6 و هەولێر 31 و دهۆك 6 و كەركوك 44 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 23 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13295 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎