سەردێر

كار بۆ زانینی ئاستی بێكاری دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
بڕیارە لەسەر ئاستی وڵات كار بۆ زانینی  رێژەی بێكاری بكرێت و ئامار ڕابگەیەندرێت.

مەحموود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، تا ئێستا وەك هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 ئامارێكی وردی بێكاریمان لەبەر دەست نییە، بەڵام سەرقاڵی ئامادەكردنی ئامارەكەین و لە داهاتویەكی نزیك ڕایدەگەیەنین.

وتیشی، وابڕیارە لەسەر ئاستی عێراقیش ئەو سەرژمێریە ئەنجام بدەین ڕێكخراوی كاری جیهانی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر ئاستی وڵات سەرژمێریەكە ئەنجام بدەین بۆ زانینی ئاست و ڕێژەی بێكاری لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێژەی بێكاری ڕووی لە زیادبوون كردووە، كۆتایی ساڵی 2018 بۆ 2019 ڕامانگەیاند كە لە سەدا 9 ی ئەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵ بوو بەدوای كاردا دەگەڕان بەڵام بۆ ساڵی 2020 هیچ ئامارێك لەبەردەست نییە.