سەردێر

ئاسایش، سزادانی 3 كەسی ڕاگەیاند

خەڵك-

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەكانی بەدوو ساڵ زیندانی و پێنج ملیۆن دینار ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سێ تۆمەتباری پەیوەست بەدۆسیەی ماددە هۆشبەرەكانەوە سزا دران، كە یەكێكیان بە پێنج ملیۆن دینار و دوانەكەی دیكەشیان هەر یەكەی بە ساڵێك زیندانی سزا دران.

ئاشكراشیكرد، لە ماوەكانی ڕابردوودا سێ تۆمەتبار لە ‌لایەن هێزەكانمانەوە بە ‌تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران، دواتر پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كرایەوە،‌‌ بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور ڕەوانەی دادگای تاوانەكانی سلێمانی-2 كران بە مەبەستی دادگاییكردنیان، بە پێی ماددەی (30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.

ڕوونیشیكردەوە، هەرسێ تۆمەتبارەكە سزای یاساییان بۆ دەرچوو بەم شێوەیە، (هـ.ع.ت) 41 ساڵ كورد/ سوریا سزای دارایی بە بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی و هەریەك لە (ش.ا.ع) 29 ساڵ كورد/ عێراقی یەك ساڵ (أ.غ.ش) 28 ساڵ كورد/ عێراقی سزای یەك ساڵ زیندانی.