خەڵك-بەشی هەواڵ
بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی 9تۆن پەنیری ئیلانە لەناودەبات.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی خراپ هەڵگرتن و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، ئەمڕۆ دوشەممە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیی لە كۆگای نەبەز لە رێگای سەرەكی مێرگەپان، دەستیان بەسەر نۆ تۆن پەنیری كەڕوكردودا گرت.
پەنیرەكە لە جۆری ئیلانە و بەپارچەی (90) گرامی دروستكراوە، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە (10) هەزار پارچە پەنیردا گرتوە، كە خاوەنەكەی بەنیاز بوە بەدەستگێڕەكان و لەسەر عەرەبانە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بكاتەوە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی پەنیرە خراپبوەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.