سەردێر

“تووشبوونی خوێندكاران بە كۆرۆنا لە زیادبووندایە”

خەڵك-

لێپرسراوی نەخۆشییە گوازراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لەنێو منداڵان زیادی كردووە.

د.نەورۆز عوسمان لێپرسراوی نەخۆشییە گوازراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕێژەی تووشبوورانی كۆرۆنا لەنێو منداڵان زیادیان كردووە و بەرەو هەڵكشانیش دەڕوات.

وتیشی”تەمەنی ئەو منداڵانە زیاتر لەوانەن كە لە قوتابخانەكاندان، بەڵام ئەوانەی لە خوار تەمەنی 7 ساڵانن كەمترین حاڵەت هەیە”.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكەین تووشبوونی منداڵان بە ڤایرۆسەكە ڕوو لە هەڵكشان بێت.