سەردێر

سودمەندانی پڕۆژەیەك قەرەبوو دەكرێنەوە

زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەدرێتە سوودمەندانی پرۆژەكە

خەڵك-بەشی هەواڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە بەمزووانە ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەخرێتە بەردەستی سودمەندانی پڕۆژەكە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، لە ماوەی رابردوودا تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی هەولێر كاریان لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرد و بەمزووانەش ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندەكە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی پرۆژەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئێستا كار لەسەر دانانی ژمارەی زەوییەكان دەكرێت و بەمزووانەش نەخشە نوێكە بەبێ گۆڕانكاری لە ژمارەی زەوییەكان لە ڕێگەی پەیجی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی خاوەن زەوییەكان.