سەردێر

زیاتر لە 485 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

"دەبێت تا كۆتایی ساڵ سەرجەم هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەكیان بۆ بەسترابێت"

 

خەڵك-
پڕۆژەی پێوەری زیرەك بە ئامانجی باشتركردنی كارەبا بەردەوامەو تا ئێستا زیاتر لە 485 هەزار پێوەر بەستراوەو لەو ڕێژەیەش 181 هەزاری لە پارێزگای سلێمانییە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك بەردەوامی هەیەو تا ئیستا 485 هەزاری تێپەڕاندووە.

وتیشی،دەبێت تا كۆتایی ساڵ سەرجەم هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەكیان بۆ بەسترابێت.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سنوری ناوشاری سلێمانی كاركردن لە پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا بەردەوامە تا ئێستا لە ناو شاری سلێمانی زیاتر لە 181.000 پێوەر بۆ هاوبەشاری كارەبا لە 62 گەڕەكی ناوشاری سلێمانی دانراوە.

پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا، یەكێكە لە پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا و گۆڕینی سیستمی بەڕێوەبردنی ئەو كەرتە و لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 دەستكراوە بەجێبەجێكردنی و بەپێی پلانی كاركردنی بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەكە تەواو ببێت.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان