سەردێر

بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، خانەنشینانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك خانەنشین شوێنی مووچەكانیان گوازراوەتەوە و دەبێت لە شوێنی نوێیان ئاگاداربن.

ئاراز غەریب محەمەد بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو خانەنشینانەی بە ژمارە پێناسی خانەنشینی ژمارە 1/عم دەست پێدەكات تا 20000 عم كرێكار، مووچەكانیان گواستراوەتە بانكی پیشەسازی لە گەڕەكی كارێزەوشك.

ئاشكراشیكرد، ئەو خانەنشینانەی ژمارەی پێناسیان 35000 بەرەو سەرە، لە بانكی كشتوكاڵ لە گەڕەكی چوارباخ مووچەكانیان وەردەگرن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو 25-2 حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بكات بە لێبڕینی 21%.