سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 111 ملیۆن و 962 هەزار و 912 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 111 ملیۆن و 962 هەزار و 912 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 478 هەزار و 165 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 87 ملیۆن و 331 هەزار و 761 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 765 هەزار و 423 كەس و 511 هەزار و 133 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.