سەردێر

زەریف: ئێران ملكەچی گوشارەكان نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ڕێوشوێنەكانی وڵاتەكەی مانای دەستبەرداربوونی ڕێككەوتنی ئەتۆمی نییە.


محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بڕیاری تاران بۆ كۆتایی هێنان بەپڕۆسەی پشكنینی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی لەلایەن تیمەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە23ی ئەم مانگەوە بەمانای دەستبەرداربوونی ڕێككەوتنی ئەتۆمی نایەت كەساڵی 2015 واژۆكراوە، بەڵام دەبێت واشنتۆن سزاكانی سەر وڵاتەكەی لاببات بۆ ڕزگاركردنی ئەو ڕێككەوتنە.

وەزری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لەئیدارەكەی جۆبایدن گرت و ئاماژەی بەوەكرد: ئەوانیش هەمان سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێران پەیڕەودەكەن هاوشێوەی سیاسەتی ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ.

وتیشی: دەكرێت پاشگەز ببنەوە لەتەواوی ئەو ڕێوشوێنانەی گرتوویانەتەبەر، بەڵام پێویستە ئەمریكا بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی و سزاكانیش لابەرێت و ئەمریكا ئالوودەی سەپاندنی سزا بووە، بەڵام پێویستە بزانێت ئێران ملكەچی گوشارەكان نابێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ