سەردێر

كاتی دابەشكردن و ڕێژەی لێبڕینی مووچە ئاشكراكرا

خەڵك-
بڕیارە ڕۆژی پێنچ شەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەست پێبكات و لەماوەی چەند ڕۆژێك مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە ژمێریاری یەكێك لە فەرمانگەكانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەلایەن گەنجینەكانەوە ئاگاداركراینەوە لیستی مووچەی مانگی شوبات (2) ئامادە بكەین، بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە.

سەرچاوەكە وتیشی، “لیستی مووچەی مانگی شوباتی ٢٠٢١ بەلێبڕینی لە٢١٪ ئامادە دەكەن، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لێبڕینی مووچە لە٢١٪ دەبێت”.

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو مانگێك لە 25ی مانگەوە بەپێی داهاتی بەردەست دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات تاوەكو ڕێككەوتن لەگەڵ عیراق دەكرێت.