سەردێر

گەنجێكی كورد بە “تاوانی دەستدرێژی سێكسی” دیپۆرت دەكرێتەوە

خەڵك-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرای دەكات، گەنجێكی كوردی خەڵكی كەركوك بەتاوانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێك لە بەریتانیا سزای زیندانی بە 66 مانگ بۆ دەرچووە و دیپۆرتیش دەكرێتەوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كوڕە كوردێكی تەمەن ۲۳ ساڵ بە ناوی (س.ج.م)، كە ساڵی 2017 كەركوكی جێهێشتووە و گەیشتۆتە بەریتانیا، دیپۆرتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە پاش ئەوەی ئاشكرابوو، كە دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر كچێكی هەرزەكار.

ڕاشیگەیاندووە، گەنجەكە تاوانەكەی لە ژوورێكی بچووكی پیسدا ئەنجام داوە، كە لە قاتی سەرەوەی خواردنگەیەكی پیتزا بووە.

وتیشی، “هەرچەندە چەندین جار ئەو گەنجە ڕەتی كردۆتەوە، كە كارێكی لەو جۆرەی ئەنجام دابێت و وتویەتی، چەندین جار لە شوقەكەی خۆیدا چاوی بە قوربانییەكە كەوتووە، بەڵام بە كۆدەنگی دەستەی شایەتحاڵان پاش سێ ڕۆژ لە دادگایی كردن تۆمەتەكەی بەسەردا ساغبووەوە”.

بەگوێرەی بڕیاری دادگای بەریتانیا، “تۆمەتبارەكە درۆی كردووە سەبارەت بە چاوپێكەوتن لەگەڵ قوربانیەكە و تاوانەكە لە پێشتردا ئامادەكاری بۆ كراوە و خواردنەوەی كحولی پێشكەشی قوربانییەكە كردووە”، بۆیە وەك سەرۆكی دەز.

بە بڕیاری دادگا سزای ٦٦ مانگ زیندانی كردن و دیپۆرتی بۆ دەرچوو.