سەردێر

ئەو فۆڕمەی لە خوێندنگەكان بە مامۆستایان پڕدەكرێتەوە بۆ چییە؟

سلێمانی- نزار جەزا
بەشێك لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕەتیدەكەنەوە ئەو فۆڕمەی لە ناوەندەكانی خوێندن پڕدەكرێتەوە، پەیوەندی بەئەوانەوە هەبێت.

بەشێك لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ئەو فۆڕمەی ئێستا لەناو ناوەندەكانی خوێندن بەمامۆستایان پڕدەكرێتەوە پەیوەندی بەئەوانەوە نییە.

جەختیان لەئەوەشكردەوە، ئەو فۆڕمە لەلایەن حزبێكەوە پڕدەكرێتەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی ئامار.

باسیان لەئەوەشكرد، داواكارن هیچ لایەنێكی سیاسی مامۆستایان و ناوەندەكانی خوێندن بەمەبەستی خۆیان بەكارنەهێنن.