سەردێر

تەندروستی عیراق؛ مردن بە كۆرۆنا دوو هێندەی ڕۆژانی پێشوو زیادی كردووە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 3187 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2002 كەسیش چاكبوونەتەوە و 27 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 161 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3187 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 41 سلێمانی 33 و هەولێر 95 حاڵەت و دهۆك 22 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 2002 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 6 و هەولێر 31 و دهۆك 6 و كەركوك 35 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 27 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13272 كەس.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە سەرتاسەری عیراق بۆ 92.6 % بەرزبۆتەوە.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە