سەردێر

وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات

خەڵك-

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبەركردنی ماسك و دووركەوتنەوە لەیەكتر تا ئێستاش گرنگترن ڕێكاری خۆپارێزیە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، حاڵەتەكانی گومانلێكراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دڵنیاكرایەوە كە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەكرێت و گواستنەوەی خێراترە.
وتیشی”تكایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەكانتان بن، هەموومان پێكەوە دەتوانین دۆخەكە تێپەڕێنین، پابەندبوونی هاووڵاتیان ڕێكاری سەرەكی كەمكردنەوەی ترسناكییە.”