سەردێر

“گەورەترین قەبارەی وەبەرهێنان لە سلێمانی كراوە”

خەڵك-

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنان – سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2020دا 24 پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ لە سلێمانی مۆڵەتیان پێدراوە.

یاسین مەحمود سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنان لقی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2013 گەورەترین قەبارەی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی كراوە، لەو ساڵەدا بە قەبارەی 13 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار و وەبەرهێنان لەو پارێزگایەدا كرا، كە زۆربەی پڕۆژەكان ستراتیژی و پیشەسازی بوون، لەبەرئەوەشە ئەو ساڵە بە ساڵی زێڕینی وەبەرهێنان هەژماردەكرێت.
وتیشی”لە ساڵی 2020 و لەدوای شەڕی داعش و كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی 34 مۆڵەتی زۆر گرنگی وەبەرهێنان دراوە، هەر لەو ساڵەدا زۆرترین پڕۆژەی دیراسەكراو بۆ ژێرخانی ئابووری پێشكەش كراون، سلێمانیش توانیویەتی كێبڕكێی پارێزگای هەولێر بكات لە بواری وەبەرهێناندا”.
لە بارەی پڕۆژە ستراتیژییەكانی پارێزگای سلێمانی، ناوبراو ئاشكرایكرد، لەو 34 پڕۆژەیە شاری پیشەسازی و كارخانەی گەورەی تێدایە لە عەربەت و بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم هەر لە عەربەتە و كەوتووەتەگەڕ، كارگەكانی بەرهەمە خۆراكییەكان كە ئێستا لە كاردان، هاوكات چەند كارگەیەكی كەلوپەلی پزیشكی كەوتوونەتە كار كە سەرجەمیان پڕۆژەی ستراتیژین.