خەڵك-
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە پلەكانی گەرما بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیون.
بەپێی زانیارییەكان، بارینی بەفر چەندین ڕێگایەكی هەرێمی كوردستانی گرتووە و مەترسیشی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست كرووە.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی هاتوچۆ داوایان لە شۆفێران كرد ئەو ناوچانەی بەفریان لێباریوە تاكو دەتوانن سەردانیان نەكەن و لە ئەگەری سەردانیكردنیشی پێویستە بە ووریاییەوە شۆفێری بكەن.
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە ڕێگای سەرەكی شارباژێڕ – سلێمانی لە قەیوان لە ئێوارەی دوێنێوە بەستوویەتی و هاتوچۆكردن تێیدا وەستاوە.