خەڵك-
بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنزیك فرۆشگایەكی چەك لە ویلایەتی لویزیانا سێ كەس كوژران و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، سەرۆكی پۆلیس لە ویلایەتەكە ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی شەڕ و تەقەكردن لە نزیك فرۆشگایەكی چەك لە ویلایەتی لویزیانا سێ كەس كوژران.
ئاشكراشیكرد، تا ئەوكاتەی پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە چەند كەسێكیش بریندار بوون و بەرەو نەخۆشخانە گوزراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، ئەو كەسەی تەقەی كردووە لەنێو فرۆشگاكە دوو كەسی كوشتووە و دواتر بەنێو خەڵكدا تەقەی كرووە و دواجار خۆشی كوژراوە.