سەردێر

6 خوێندكار بوونە قوربانی

خەڵك-

پاسێك لە شەقامی مەلیك مەحمود لە سلێمانی وەرگەڕا و شەش خوێندكار بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا لە شەقامی سەرەكی مەلیك مەحمود، پاسەكە بە ژمارەیەك نەفەرەوە وەرگەڕاوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە شەش خوێندكار بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و باری تەندروستییان جێگیرە.